تبليغاتX
پاییز
پاییز
مدرسه وب ، ماکرومديا قالب هاي وبلاگ آماده دايرکتوري وبلاگ هاي ايرانيان پرشين وبلاگ
ئه‌ڤین

 

رۆیشتم  به‌ره‌و رێگای‌ ئه‌ڤین تا

  په‌پووله‌كان وێڵی‌ مۆمێك نه‌بن

رۆیشتم  به‌ره‌و رێگای‌ ئه‌ڤین تا

گوڵ چاوه‌ڕوانی‌ وه‌رینی‌ خۆی‌ نه‌كا

رۆیشتم  به‌ره‌و رێگای‌ ئه‌ڤین تا

زه‌وی‌ خۆی‌ ره‌ق نه‌كا بۆ نمه‌ بارانێك

رۆیشتم  به‌ره‌و رێگای‌ ئه‌ڤین تا

تاریكایی‌ شه‌و شه‌رم بكا بێته‌ سه‌ر رێم

رۆیشتم  به‌ره‌و رێگای‌ ئه‌ڤین تا

نه‌بینم جێژوانه‌كان چۆڵ و هۆڵ بن

رۆیشتم  به‌ره‌و رێگای‌ ئه‌ڤین تا

بگه‌م به‌ باڵای‌ تۆ

گوڵم بینی‌ سه‌ری‌ ده‌ركرد له‌ خاكا

په‌پووله‌م بینی‌ ئامێزی‌ له‌ گوڵ گرت

شه‌و شه‌رمی‌ نه‌كرد و هات

مۆم خۆی‌ داگیرساند و هاته‌ لام

به‌ڵام...

 

ئارام‌

 

لینک



 عه‌شق

ئه‌م وشه‌یه‌ی‌ ده‌مهه‌ویست پێی‌ بگه‌م

ئه‌مڕۆ بۆ هه‌میشه‌ له‌ ده‌روونمدا نه‌یانهێشت

ئاخ دایه‌ گیان!

خۆزگه‌ یه‌ك جار له‌ ئامێزت بگرتبام

بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆ بتوانم تێر تێر بگریم

دایه‌ گیان بۆ جێت هێشتم؟!

نه‌یانهێشت بگه‌مه‌ لات، بۆنت بكه‌م و تێر تێر لات بگریم

ئێستاش فرمێسكه‌كانی‌ مناڵیم هه‌ر لا ماون و گڕووی‌ تۆیان گرتووه‌ و نایه‌نه‌ خوار

ئاخ دایه‌!

 ئه‌مرۆ زۆر پێویستم به‌ گریانه‌

ئه‌مرۆ بۆ یه‌ك وشه‌ خۆشه‌ویستیان له‌ ده‌روونمدا كوشت

ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی‌ ئه‌یانوت: سۆزه‌، میهره‌بانییه‌، جوانییه‌، ژیانه‌، رۆژێكی‌ رووناكه‌، هه‌ستێكی‌ ئینسانییه‌

ویستم دایه‌ هه‌موو فرمێسكه‌كانم لای‌ ئه‌م هه‌سته‌ پیرۆزه‌ هه‌ڵڕێژم

به‌ڵام وانه‌بوو

چه‌ندین ساڵ چاوه‌روانی‌ عه‌شقێكی‌ راسته‌قینه‌ بووم

بۆ ئه‌وه‌ی‌ ماچی‌ هه‌تاهه‌تایی‌ خۆم بكه‌م

له‌گه‌ڵی‌ پێبكه‌نم

له‌گه‌ڵی‌ تێر فرمێسكه‌كانم هه‌ڵڕێژم

به‌ هه‌موو كه‌س بڵێم گه‌ر خۆشه‌ویستی‌ هه‌بێت

 هه‌موو رۆژێك ئه‌توانی‌ مانایه‌كی‌ جوان ببه‌خشی‌ به‌ ژیان

ده‌زانم دایه‌ ئێستا لام وه‌ستاویت

هه‌موو كات لام بویت، به‌ڵام نه‌توانیوه‌ له‌ ئامێزم بگریت

كه‌ ته‌نیا تۆ ئه‌زانیت كه‌ چه‌نده‌م هه‌وڵدا بۆ ئه‌م هه‌سته‌ پیرۆزه‌

به‌ڵام نه‌مزانی‌ خۆشه‌ویستی‌ ده‌بێته‌وه‌ یه‌ك وشه‌

هه‌موو جارێك پێیان ده‌گوتم: "خۆشه‌ویستی‌ به‌خشینه‌"

منیش ویستم ئه‌م به‌خشینه‌ بكه‌م و ئه‌م به‌خشینه‌ ببینم

ویستم هه‌ر له‌ناو ئه‌ودا بتوێمه‌وه‌

ئه‌م هه‌موو وشه‌ جوان‌و ره‌نگینانه‌ ته‌نها بۆ عه‌شق بوو

به‌ڵام ته‌نها ره‌نگێكی‌ جوانن و هیچی‌ تر

ئاخ! خۆزگه‌ بمتوانیبا گریابام

نه‌ك بۆ عه‌شق، بۆ ئه‌و عه‌شقه‌ی‌ له‌ ده‌روونمدا كوشتیان

به‌ڵام چیبكه‌م فرمێسكه‌كان نایه‌نه‌ خوار

ئاخ! نه‌رمه‌ با پاییزه‌كه‌ی‌ خۆم

تۆ وه‌ره‌ و هه‌ڵموه‌رێنه‌


ئارام‌


لینک


 
با چاوه‌كانم بدوێن
با چاوه‌كانتان بدوێن
با چاو نه‌ترس بین
با:
چاوه‌كانمان
له‌
چاوه‌كانمان
نه‌دزینه‌وه‌!!!

صفحه نخست
پست الکترونیک
آرشیو وبلاگ

آرشیو وبلاگ
10/23/2009 - 11/21/2009
9/23/2009 - 10/22/2009
8/23/2009 - 9/22/2009
7/23/2009 - 8/22/2009
6/22/2009 - 7/22/2009
5/22/2009 - 6/21/2009
3/21/2009 - 4/20/2009
2/19/2009 - 3/20/2009
1/20/2009 - 2/18/2009
12/21/2008 - 1/19/2009
11/21/2008 - 12/20/2008
10/22/2008 - 11/20/2008
9/22/2008 - 10/21/2008

پیوندها
http://www.tinypic.com/
dimane.com/alik/alik.htm
خورهه لات نيوز
ن.ف
قه‌شمه‌رئاوای تازه‌
روژیــــنـا
هونیا
شۆڕشڤان
رێڤنگ
فقط نام نیک است که می ماند
نا بۆ شه‌ڕی‌ چه‌كداری‌
:: قاوخی وێبلاگ::

پیوندهای روزانه
نگـــــار
elii joon
باوکی ڕامتین
ده روون
تنها پرواز نمی کنم
خه‌زان
هه‌سته‌ به‌شان
بنار
بـــوون و ژیـــن
كـوردە گیـان
ئه‌ده‌بــــــــــــــی منداڵان
خوشه ویست
آرشیو پیوندهای روزانه

  RSS  
پرشین وبلاگ