| خۆرهه‌ڵات نیوز: قاله مه‌ڕه، شمشاڵژه‌نی ئه‌فسانه‌یی و هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كوردله نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان كۆچی دوایی كرد.

به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری خۆرهه‌ڵات نیوز له بۆكانه‌وه، قادر عه‌بدوڵڵا زاده ناسراو به قاله مه‌ڕه كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به هۆی نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان له ژێر چاوه‌دێری دابوو، كاتژمێر 10:15ی شه‌وی پێنج شه‌ممه له‌سه‌ر جومعه 21/5/2009ی له نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان بۆ هه‌میشه ماڵاوایی له لایه‌نگرانی هونه‌ره‌كه‌ی كرد.
قاله‌مه‌ڕه ساڵی 1925 له گوندی كولیجهی سه‌ر به شاری بۆكان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه. چه‌پ گه‌ردی گردوون وای لێكردووه كه باوكی نه‌بینێ و دایكیشی له ته‌مه‌نی 6 ساڵانیدا كۆچی دوایی بكا. هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌ڵێ ته‌واوی ژیانی به ناره‌حه‌تی و برسێتی و چاره‌ڕشی تێپه‌ڕ كردووه. ساڵی 1945-1946 په‌یوه‌ندی به كۆماری مه‌هاباده‌وه گرتووه و دۆستایه‌تییه‌كی نزیكیشی له گه‌ڵ نه‌مران هه‌ژار و هێمن دا هه‌بووه
. له دوای له‌سێداره‌درانی قازی محه‌ممه‌دی سه‌رۆك كۆمار، قاچاغ ده‌بێ و هانا ده‌باته ئه‌شكه‌وتی گوڵاڵه، یان په‌نای ده‌باته ماڵی عه‌باس ئاغای سه‌ركه‌پكان و ئه‌حمه‌د ئاغای كۆیه. ساڵانی 1967-1968بۆته هاوڕێی شه‌هید مه‌لا ئاواره و مه‌لامه‌حموودی زه‌نگه‌نه و شه‌هید سوله‌یمانی موعینی. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ماڵیان ده‌چێته ده‌ڤه‌ری بۆكان.
تا ساڵی 1985 هه‌ر به سه‌ڵتی ژیاوه و خێزانی پێكنه‌هێناوه. هونه‌رمه‌ند قاله‌مه‌ڕه هه‌میشه له خه‌باتی كورددا به‌شداری كردووه و هاوڕێ و هاوشانی تێكۆشه‌ران بووه. تا سه‌رده‌مای شۆرشی گه‌لانی ئێران واته ساڵی 1978 به نهێنی له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی كورد و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا بووه.
گرینگی شمشاڵه‌كه‌ی قاله‌مه‌ڕه له ئاستێك دایه كه پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری مۆسیقا نه‌ته‌نیا نه‌یانتوانیوه خۆ له هونه‌ره‌كه‌ی لاده‌ن به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت وه‌ك بلیمه‌تێك باسی قاله‌مه‌ڕ ده‌كه‌ن. بۆ نموونه مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی سه‌باره‌ت به قاله‌مه‌ڕه ده‌ڵێ: په‌نجه‌كانی مامه‌قاله په‌نجه‌یه‌كی كورتی ره‌سه‌ن، پهنجهیهكه كه‌وا ئێمه كه‌م كه‌س هه‌یه به‌م شێوازه بتوانین ده‌ستی بۆ درێژ بكه‌ین زۆر پێویسته ئێمه به‌و په‌ڕی رێزه‌وه به‌و په‌ڕی گه‌وره‌ییه‌وه بڕوانینه مامه قاله ته‌جره‌به‌ی ژیانی ئه‌و بكه‌ینه نووسراوێك له كتێبه‌كاندا بڵاوی بكه‌ینه‌وه، نه‌وه‌كانی داهاتوومان ده‌یان ماجسته‌رنامه و دكتۆرا نامه‌ی له سه‌ری بنووسن. هه‌روه‌ها مامۆستا ع.ج. سه‌گرمه ش له سه‌ر هونه‌ری قالهكهڕه ئاوا ده‌بێژێت: قاله‌مه‌ڕه شمشاڵژهنێكی به‌توانا و لێهاتووه، شاره‌زاییه‌كی زۆری له موزیكی كوردی دا هه‌یه شاره‌زاییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له نیو سه‌ده ژه‌نینی ئه‌و ئامێره. لووتكه‌ی ژه‌نینی ئامێری شمشاڵ له موزیكی كوردیدا له ژه‌نینه‌كه‌ی قاله‌مه‌ڕه دایه..
قاله‌مه‌ره له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا له گه‌لێك فستیوالی موزیك له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌شداری كردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی وه‌رگرتووه.
|